ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات: ههرێمی كوردستان ڕۆڵێكی باشی ههیه له ئاشتهوایی لایهنهكان
رۆژی ٢٨ـی تشرینی دووهمی٢٠١١، بیست و ههشت لایەنی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان لە شاری ھەولێر بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە و رێککەوتنێکیان بۆ بەڕێوەبردنی رۆژئاوای کوردستان بە ھاوبەشی، واژۆ کرد.
پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆئاوای کوردستان رێککەوتنەکەی واژۆ کرد، بەڵام ھەرزوو لە رێککەوتنەکە کشایەوە و دەستی بە گرتنی ئەندام و لایەنگرانی حزبەکانی دیکە کرد و بارەگاکانی داخستن.
ریاز دەرار، ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتی (مەسەدە)ی باڵی سیاسیی ھەسەدە، لهبارهی پهیوهندییهكانیان لهگهڵ ههرێمی كوردستان، ڕایگهیاند:” دوای رێککەوتنی ھەولێر رەوشی سیاسی لە رۆژئاوای کوردستان باش بووه، پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و مەسەدە و رۆژئاوای کوردستان ”باشن“ و ھەرێمی کوردستان دەتوانێ لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان لێک نزیک بکاتەوە “.
دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لە مانگی ئاداری ٢٠١١ و کشانەوەی رژێمی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان، پەیەدە دەستی بەسەر حوکمرانیی ئەو بەشەی کوردستاندا گرت.