قەتەر بەم كارە ئیمارات توڕە دەكات
ئاژانسی ھەواڵی ئیماراتی بڵاوی كردەوە كە وڵاتی ئیمارات لە ڕێكخراوی بازرگانی جیھانی سكاڵای لەسەر وڵاتی قەتەر تۆمار كردووە ئەوەش بەھۆی ئەوەی كە دەوحە ڕێگرە لە چونە ژورەوەی بەرھەمی ئێماراتی بۆ ناو وڵاتەكەی”.
ساڵی ڕابردوو وڵاتی میسڕ،ئیمارات،سعودیەو بەحرەین بە تۆمەتی ھاوكاری كردنی تیرۆر گەمارۆی ئابوریان خستە سەر قەتەر و ھەموو چالاكیەكی ئابوری و بازرگانی و سیاسیان لەگەڵی ھەڵپسارد و ناچار قەتەر پەنای بردەبەر مامەڵەكردن لەگەڵ توركیاو ئێران”.
لە ئێستادا كە ڕێژەی بەرھەمھێنان لە قەتەر زیادی كردووە وەك تۆڵە سەندنەوە لەو وڵاتانە قەتەر بڕیاری داوە ڕێگە نەدات ھیچ كەرەستەو بەرھەمێكی وڵاتانی سعودیە،بەحرەین،میسڕ و ئیمارات ببرێنە سنورەكانیەوەو ئەوەش بۆتە مایەی بەردەوامی ئاڵۆزی لە پەیوەندیەكانی دەوحەو ئەو چوار وڵاتەی دیكە