فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی بۆردوومانی سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه
ئه‌مرۆ 29ی 1ی 2019 فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه” په‌كه‌كه بووه‌ته هۆى وێرانبوونى سه‌دان گوندى ناوچه سنوورييه‌كان و پێويسته خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌جێبهێڵێت، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه”چه‌ند ساڵى رابردوو، كێشه‌ى زۆر له ئه‌نجامى تۆپبارانى سوپاى توركيا له‌سه‌ر ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌يدا بوون”.
فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كوردستان هه‌روه‌ها راشیان گه‌یاندووه”هه‌ر له ده‌ستپێكى ئه‌و رووداوانه‌وه ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتار له جێى رووداوه‌كان ئاماده بووين بۆ هێوركردن و پاراستنى گيانى هاووڵاتيانى ده‌ڤه‌ره‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خستۆته روو” ئه‌و تۆپبارانكردنه به پاساوى بوونى په‌كه‌كه‌يه له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ين، خۆيان له سنوورى هه‌رێمى كوردستان دوور بخه‌ن و خه‌ڵكى ئێمه له‌و نه‌هامه‌تى و قوربانيانه رزگار بكه‌ن.
هه‌ر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو” بوونى ئه‌وان له هه‌رێمى كوردستان كاريگه‌رى نه‌رێنى سياسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و سه‌دان گوند به هۆى بوونى ئه‌وانه‌وه به وێرانى و كاولى ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاندووه”ئێمه ناخوازين خاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ببێته مه‌ترسى تێكدانى ئارامى وڵاتانى هاوسۆزى ئێمه”.
له په‌یامێكیشدا بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان فراكسیۆنی پارتی رایانگه‌یاندووه” ئێمه سه‌ره‌خۆشى له ته‌واوى خێزانى ئه‌و شه‌هيدانه ده‌كه‌ين كه بوونه قوربانى ئه‌و رووداوانه و هيواى سه‌لامه‌تى و چاكبوونه‌وه بۆ برينداره‌كان ده‌خوازين، له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، فراكسيۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواكارييه‌كى خستووه‌ته‌ڕوو و تێيدا هاتووه: “داوا ده‌كه‌ين: هه‌ردوو حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ن و سوپاسى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش ده‌كه‌ين، كه هه‌ر زوو دواى رووداوه‌كان ره‌وشى ئارامى و هێزه‌كانى ئه‌منى بۆ پاراستنى هاووڵاتيان له‌و ده‌ڤه‌ره بڵاو ده‌كاته‌وه”.