مه‌لا به‌ختیار داوای گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ مەکتەبی سیاسی، شەفافبوونی دارایی، به‌ستنی کۆنگرە ده‌كات
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی له پرۆژه‌یه‌كیدا داوای دیاریکردنی وادەی کۆنگرە و گەڕانەوەی دەسەڵاتەکانی مەکتەبی سیاسی و شەفافبوونی دارایی یەکێتی دەکات.
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی پڕۆژەیەکی گشتگیری لەبارەی داهاتووی یەکێتی و پەیوەندییەکانی و دارایی یەکێتی و سەرچاوەکانی، داوەتە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی، له پرۆژه‌كه‌یدا داوای دیاریكردنی واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌كات .
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لهپرۆژهكهیدا داوا ده‌كات كه سەرچاوە و خەرجی دارایی یەکێتی شەفاف بێت و بۆ خەزێنەی یەکێتی بگەڕێتەوە، دەسەڵات و بڕیارەکانی یەکێتی تا به‌ستنی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌ی بۆ یه‌كێتی بگه‌رێته‌وه و له ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ربهێنرێت .
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی كار بۆ كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌ی ده‌كات و بەنیازە کۆنگرەی یەکێتی بكاته دوا وێستگەی کاری سیاسی لەناو حزبەکەی، مه‌لا بهختیارخۆی بە شایەنی پۆستی سکرتێری گشتیی حزبەکەی دەزانێت یان ئەوەتا بتوانێ لەو پێگەیەی کە لە یەکێتیدا لە کۆنگرە وەری دەگرێت، خاڵەکانی دیکەی پڕۆژەکەی جێبەجێ بکات.
له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی له پێناو پله‌و پۆست و به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه كرایه كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ،مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ماڵەوە دانیشتووە و لە هەندێ لە بڕیارە تاکلایەن و بڕیارەکانی یەکێتی نیگەرانە ، ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە فەرمی و بەناوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە داوای گەڕانەوەی مەلا بەختیاریان بۆ مەکتەبی سیاسی کردووە، بەڵام مەلا بەختیار، گەڕانەوەی بۆ کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بەستووەتەوە بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی پڕۆژەکەی، كه بریتی یه له شه‌فافیه‌تی سەرچاوە و خەرجی دارایی یەکێتی و دیاریكردنی واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی بریاردان بۆ یه‌كێتی كه ئیستا له‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی تالهبانیدایه .