مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی سەعید یەحیا خەتات دەکات

بەڕێزان خانەوادەی نووسەر و رۆژنامەنووس (سەعید یەحیا خەتات)
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس، ئەندامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیمان، ھەڤاڵی تێکۆشەر(سەعید یەحیا خەتات).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
هەڤاڵ (سەعید یەحیا خەتات) تێكۆشەر و كەسایەتیەكی ناسراوی بواری رۆژنامەنووسیی بوو، لەرێی وتار و نووسینەكانیەوە خزمەتێكی زۆری كولتور و رۆشنبیریی كوردی كردووە و لەو كاروانەی كاركردنیدا چەندین بەرپرسیاریەتی دڵسۆزانەی بەجێگەیاندووە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دووربن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت…
اناللە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
29ی1ی2019
Back to top button