ئەو بەرپرسە كوردەی پێشنیاری مووچە بڕینی بۆ مالیكی كرد بزانە داوای چیتر دەكات
خواكوڕك
لەتیف رەشید خاوەن پێشنیاری بڕینی مووچە و بووجەی كوردستان و هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، و وەزیری پێشووی سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی عێراق،خەمی خۆی پێشان دەدات بۆ دارمانی عێراق و دەلێت لەپاش 2003 و روخانی رژێمی سەدام، تاوەكو ئێستا كابینەیەكی وا بەهێز لە عێراق دروست نەبووە رێگری بكات لە بەهیز بوونی هەریمی كوردستان.
وەزیری پێشووی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لەسەر پشكی یەكێتی و خاوەن پێشنیاری مووچە بڕینی كوردستان بوو بۆ مالیكی لە وتارێكی دا كە لەرۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی بڵاو كردۆتەوە، دەلێت حکومەتی عێراق زۆرباش دەزانێت، هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان دەستبەرداری سیاسەتە تاکڕەوییەکانیان نابن لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و، دەڵێت “حکومەتی عێراق باش دەزانێت، هەندێک لایەن نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی بەغدا ناکەن و بەگوێرەی دەستووری عێراق مامەڵە ناکەن هەروەها باس لە نەوتی کەرکووکیش دەکات و دەڵێت كەركووك بەشێك نیە لە كوردستان و بەشێكە لەعێراق و دەبێت حكومەتی عێراق ئەو دەست بگرێت بە سەر شارەكە و نەوتەكەی.
هەروەها دەلێت بە گرنگی دەزانێت رۆڵی حکومەتی ناوەندی کاراتربێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی پەککەوتنی پەرلەمانی کوردستان و دەڵێت “ئەگەر عێراق ئەو رۆڵەی ببینیبا تورکیا بەو جۆرە دەستتێوەردانی لە کاروباری عێراق نەدەکرد تاوەکو ئەو ئاستەی، داوای رۆڵی خۆی بکات لە شەڕی موسڵ”. داواش دەکات “حکومەتی عێراق راستەوخۆ لە کێشەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان خۆی بكاتە خاوەن دەست بخاتە كاروباری كوردستان.