یەکەمەکانی سێ ساڵی ڕابردوو دادمەزرێن

دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو لە داهاتوودا هەوڵدەدەین دەرچووانی یەكەمی سێ‌ ساڵی رابردووی زانكۆ و پەیمانگاكان دادەمەزرێنین, ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە پارێزگاكانی پابەند كرد بە دامەزراندنی سەرجەم قوتابییە یەكەمەكانی سێ ساڵی ڕابردوو.

بەپێی نووسراوێك، كە لە ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئاراستەی سەرجەم پارێزگاكان كراوە، بڕیار دراوە بەدامەزارندنی سەرجەم قوتابییە یەكەمەكانی ھەر سێ وەرزی ڕابردوو (٢٠١٥- ٢٠١٦)، (٢٠١٦- ٢٠١٧)، (٢٠١٧- ٢٠١٨).

لە بودجەی عێراقدا كە لەماوەی ڕابردوو پەسند كرا، بڕیاری دامەزراندنی ٦٥ ھەزار كەس كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ساڵانێكی حكوومەتی عێراق دامەزراندنی ڕاگرتووە جگە لەوانەی كە لەكابینەكانی حەیدەر عەبادی و نووری مالیكی، بەشێوەی تایبەت دادمەزران.

 

Back to top button