بە ڤیدیۆ: عەلی باپیر داوای چوونە دەرەوەی پەكەكە دەكات لە خاكی باشور

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە هۆی بوونی بنكەو بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچە سنوریەكانی باشوری كوردستان, سوپای توركیا بەبەردەوامی ناوچە سنورەیەكانی بۆردوومانكردوە, خەلكی سڤیلی كردۆتە قوربانی, عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاو بووەتەوە، لەبارەی بوونی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوە داوە: ”ئێمە خۆمان ئیدارەی وڵاتی خۆمان دەكەین، پەكەكە بۆ لە سووریاوە بێت؟ بۆ لە قەندیل بێ؟“.

باسیشی لە بوونی پەكەكە لە شنگال كردووە و ڕای گەیاندووە: ”ئێزیدییەكان هێزی پێشمەرگەیان نییە؟ شنگال لە سنووری جوگرافیی هەرێمی كوردستاندایە. ناڵێم كوردستان لە خەڵكی دیكە قاچاخ و مەمنووعە، بەڵام كە لەوێ دەبێ، دەبێت بە مۆڵەتی هەرێمی كوردستان لێرەوە بێت. ئەگەرنا لەخۆوە بێ بڵێ لێرە دەبم و حیسابیش بۆ تۆ ناكەم. ئەوە نابێت“.
هاوكات پرسیاری ئەوە دەكات: ”كەسێك هەیە بڵێ دەچم بۆ قەندیل و پەكەكە حیسابت بۆ ناكەم؟ هەر لە سەیتەرە ناسنامەكەت لێ وەردەگرێ“. بۆیە بە پەكەكە دەڵێت: ”برا ئەوێ هی تۆش نییە بە هی خۆتی دەزانی، چۆن خەڵكی دیكە شوێنی خۆی بێ، تۆ حیسابی بۆ ناكەی؟ نە كوردایەتی و نە ئازادی و نە مافی مرۆڤیش بەم جۆرەیە“

 

 

Back to top button