رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی: عێراق لە هەرە گەندەڵترین وڵاتانی جیهانە
رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ساڵانە لە رێگای بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك ریزبەندی بۆ هەرە پاكترین و هەرە گەندەڵترین وڵاتانی دوونیا دیاری دەكات بەپێی نوێترین راپۆرتی نێودەوڵەتی عێراق لە پلەی سیازدەهەمین گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە و دانیماركیش لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدایە كە كەمترین گەندەڵی و زۆرترین شەفافیەتی تێدایە.
رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی ئاستی گەندەڵی وڵاتانی جیهان لە 2018دا بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكە، وڵاتانی دانیمارك و نیوزلەندا لەپلەی یەكەم و دووەمی ئەو وڵاتانەدان كەمترین گەندەڵییان تێدایە و زۆرترین شەفافیەتیان تێدایە.
رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ئاماژەشی بەوەدا كە وڵاتی فنلەندا لە پلەی سێیەمدایە و وڵاتی سەنگاپورە لە پلەی چوارەمی وڵاتانی جیهاندایە كە كەمترین گەندەڵییان تێدایە.
بەپێی راپۆرتەكە سۆماڵ گەندەڵترین وڵاتی جیهانە لە پلەی 180هەمیندایە و دوای ئەو سوریا و باشووری سودان و یەمەن دێن.
بەگوێرەی راپۆرتی رێكخراوەكە، عیراق لە پلەی سیازدەهەمین گەندەڵترین وڵاتی جیهاندا و شەشەمین گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبیدایە.