روونكردنەوەیەک لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیەوە
دوای ئەوەی لە هەفتەنامەی “رووداو”دا، كە تێیدا ناوی حاكم قادر كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی شاندی دانووستانكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان هێنراوە، دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لێدوانێكی رۆژنامەوانی بڵاو كردەوە.
لە لێدوانەكەدا هاتووە: رایدەگەینین، كە ئەو بابەتە و هەفتەنامەكە دوور و نزیك پەیوەندیان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نییە.
دەقی لێدوانەكە
لە ژمارە 540ی رۆژی 28ی 1ی 2019ی هەفتەنامەی رووداو، بابەتیك لە لاپەڕە (4 و 5 )دا بڵاوكراوەتەوە و بەداخەوە ناوی بەڕێز (حاكم قادر) كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان هێنراوە. لێرەوە رایدەگەینین، كە ئەو بابەتە و هەفتەنامەكە دوور و نزیك پەیوەندیان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نییە.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
29ی1ی2019