لە بەغدا دەستڕێژی گولـلە لە چایەخانەیەك كرا ژمارەك هاوڵاتی بوونە قوربانی

لەگەڵ بەردەوامی كردە تیرۆریستیەكان لە بەغدا, لە ئێستا مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر زیاتر لە ئارادایە ئەمە جگە لە ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان رۆژانە داعش هەڵدەكوتێتە سەر گوند و خەلكی سڤیل درەنگانێكی ئەمشەو لەناوەڕاستی شاری بەغدا و لەنزیك پردی تاڕمییە، ژمارەیەك چەكدار ھێرشیان كردە سەر كافتریایەك و ژمارەیەك گەنجیان كوشت.

كەمێك پێش ئێستا لە شاری بەغدا، ژمارەیەك چەكدار ھێرشیان كردە سەر كافتریایەك و تەقەیان لە دانیشتووانی نێو كافتریاكە كرد.

لە ئەنجامی ئەو ھێرشەدا، سێ گەنج كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون، تائێستاش ھۆكار و لایەنی بەرپرسی ھێرشەكە، دیار نییە.

لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین ھێرشی ھاوشێوە بۆ سەر كەسایەتییە دیارەكانی شاری بەغدا و بەم دواییانەش بۆ سەر سەرمایەداران ئەنجام دراون.

Back to top button