دیگۆ كۆستا دیسان هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌

خواكوڕك

ماڵپەڕە جیهانییەکان بە بایەخەوە وێنەی کۆستا و سیمیۆنییان بڵاوکردووەتەوە، کە لەسەر خوانێکی ئێوارە گیراوە، هەروەها یاریزانە ئیسپانییەکە لە پەیجی ئینیستگرامی خۆی داینابوو، لە ژێرەوەش نووسیبووی ” دیدارێکی گەرم و گوڕ .. یادگاری زۆر خۆش “.

دیداری یاریزانەکەی چێلسی لەگەڵ سیمیۆنی لە کاتێکدا هاتووە کە یاریزانەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا خۆی بۆ یاری مۆلدۆڤا لە میانەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ڕووسیا ئامادە دەکات.

ڕۆژنامەی (ئیڤینچ ستاندارد)ی بەریتانی ئاماژەی کردووە، کە نیگەرانی هاندەرانی چێلسی لەوەیە کە کۆستا پێشتر باسی گەڕانەوەی بۆ ئاتلەتیکۆ مەدرید کردبوو، بەڵام ڕۆژنامەکە ئەو کارە بە دوور دەزانێت و پێیوایە لەو ساتەدا کۆستا لە بەرزترین ئاست دایە و پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەر لیگی گرتووە و پێگەی تێک نادات.

هەروەها بڕیارە سیمیۆنی لە 2018 بەرەو یانەیەکی دیکە و تاقی کردنەوەیەکی دیکە بڕوات، جگە لەوانەش ئاتلەتیکۆ بەهۆی سزاکانی فیفا ناتوانێت گرێبەستی گەورە واژوو بکات، ئەم هۆکارانە هەموویان کۆستا لەگەڵ بلووز دەهێڵنەوە.

 

یاریگا

download-30

Back to top button