ئەگەر ئەو کێشە تەندروستییانەت ھەیە قاوە مەخۆرەوە

قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی زۆر کەس دەیخۆنەوە، بەڵام ئەگەر ئەو کەسانە چەند کێشەیەکی تەندروستییان ھەبێت، نابێت قاوە بخۆنەوە.

خەڵکێکی زۆر حەزی لە خواردنەوەی قاوەیە، لەوانەیە لە ڕۆژێکیشدا چەندین جار قاوە بخۆنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار کە سەر ئێشەمان ھەبێت، یان خەومان بێت و ماندوو بین، ھەوڵ دەدەین بە خواردنەوەی قاوەیەک ئەو کێشەیەمان چارەسەر بکەین.

ئەو کەسانەی خوێن و ئاسنی خوێنیان کەمە، یان کێشەی پووکانەوەی ئێسکیان ھەیە، ھەروەھا ئەو خانمانەی گرێ لە مەمکیان ھەیە، یان خانمانی دووگیان، بێگومان ئەو کەسانەشی کە کێشەی دڵەڕاوکێ و لێدانی بەپەلەی دڵیان ھەیە، دەبێت بە تەواوەتی خۆیان لە خواردنەوەی قاوە بەدوور بگرن، چونکە زیان بە تەندروستییان ھەیە.

Back to top button