بزانه‌ وشککەرەوەی قژ چ زیانێكی هه‌یه‌.؟

خانمان و پیاوان لە ئێستادا لە زۆربەیان بۆ شککردنەوەی قژیان، ئامێری وشککەرەوە بەکار دێنن، بە تایبەتیش لە وەرزی سەرما کە پێویستە قژ هیچ بە تەڕی نەهێڵینەوە.

ئامێری وشککەرەوەی قژ، جیا لە سوودەکەی کە رێگری دەکات لە سەرمابوونی قژ، زیانیشی هەیە.

بە پێی لێکۆڵینەوەی توێژەرانی بەریتانی، زۆر بەکارهێنانی ئەو ئامێرە، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک زیاد دەکات.

هەرەوەها گەر زۆر بە پلەی گەرمی بەرز بەکار بێت، رەنگە ببێتە هۆی سووتانی پێستی سەر، لاواز بوونی تاڵەکا ی قژ، وشکبوونەوەی قژ و لەدەستدانی رەونەق و بریقەی قژ.

Back to top button