ئەگەر هەموو شەوێك پێش نووستن كەوچكێك هەنگوین بخۆیت چی روو دەدات.؟
بە هەنگوین دەوترێت دەرمانی ئاڵتوونی، شارەزایان ئامۆژگاریی هەمووان دەكەن كە باشترین كات بۆ خواردنی هەنگوین شەوان بەر لە نووستنە، ئەوان دەڵێن، كەوچكێك هەنگوین لەگەڵ شیر بخۆنەوە سوودی یەكجار زۆرتان پێ دەگات، گەلانی دنیا لە دێر زەمانەوە سوودی زۆریان لە هەنگوین وەرگرتووە و هەریەكەیان بە جۆر و شێوەی جیا جیا هەنگوینیان خواردووە، مەكسیكییەكان لەگەڵ چای بابیۆ تێكەڵیان كردووە و خواردوویانە، چینییەكان هەر لە دێر زەمانەوە، وەكو چارەسەرێكی سروشتی هەنگوینیان بەكارهێناوە و هەموو شەوێك پێش خەوتن خواردوویانە.
توێژەران لەوبارەوە لێكۆڵینەوەیان كرد و ئاماژە بەوە دەكەن، كە نهێنی چی لە پشت ئەوەوە هەیە كە پێویستە شەوان پێش خەوتن هەنگوین بخۆینەوە؟ سوودی چییە؟
ئەوان بۆ گەیشتن بە وەڵامی ئەو پرسیارانە، لێكۆڵینەوەیان كرد و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە خواردنی هەنگوین شەوان پێش خەوتن، دەبێتە هۆی ئەوەی بە ئارامی بخەون و جگەر بە تەندروستی دەپارێزێ و بڕێكی زۆر كلایكۆجین بەرهەم دەهێنێ، كاتێك هەنگوین پێش خەوتن دەخۆن، جگەر هان دەدات بۆ دەردانی هۆرمۆنەكان و هۆرمۆنی ئەنسۆلین و تریپتۆڤان دەردەدات، تریپتۆڤان دەگۆڕێ بۆ میلاتۆنین، كە هۆرمۆنێكە یارمەتی نووستن و ئارامبوونەوەی جەستە دەدا و سیستەمی بەرگری جەستەش زیاد دەكات.
هەنگوین وەك ریجیم، مایك میكانێس شارەزا و پسپۆری بواری خواردەمەنییەكان توانی لە هەنگوین ریجیمێكی بەهێز بدۆزێتەوە، هەنگوین لە وەرزش و ئەو خۆراكانەی بۆ ریجیم دەیخۆن، 10 جار زیاتر یارمەتی توانەوەی چەوری لەش دەدا و وزەی زۆرتان پێ دەبەخشێت، هانی جگەر دەدا بڕێكی زۆر كلۆكۆز بەرهەم بهێنێ، كاتێك كلۆكۆز لە جەستە زیاد بوو مێشك ئاگەدار دەكرێتەوە لە بەرزبوونەوەی رێژەی شەكر، ئەوكاتە مێشك دەست دەكات بە دەردانی هۆرمۆنەكان بۆ سووتاندنی چەوری و گۆڕینی بۆ وزە بە ئامانجی تواندنەوەی شەكر و گۆڕینی بۆ وزە بە هەمان شێوە، بۆ دەستكەوتنی ئەم سوودانە و دابەزاندنی كێشی لەش لە ڕێی هەنگوینەوە، هەموو شەوێك پێش خەوتن سێ كەوچك هەنگوین بكەنە نێو كوپێك ئاوی گەرم و بیخۆنەوە.
ئازاری قوڕگ كەم دەكاتەوە، ئازاری قورگ زۆرجار بەهۆی وشكی بۆرییەكانی سییەوە دروست دەبێ و دەبێتە هۆی هەوكردنی ئەو ناوچەییە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، هەنگوین یارمەتی هێوركردنەوەی ئەو ناوچەییە دەدات وەكو دەرمانێكی كۆكە سوودی لێوەردەگیرێت. دوو كەچك چا لە هەنگوین وشكترین ئازاری قورگ ئارام دەكاتەوە، بەڵام بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یەك ساڵی نابێت بەكاربهێنرێت، هاوكات لە وڵاتانی نیوزیلاند و ئوسترالیا هەنگوین وەكو چارەسەرێكی برین بەكار دەهێنن، چونكە یارمەتی پێست بۆ یەكگرتنەوە و نەهێشتنی هەوكردن دەدات، هاوشێوەی پیرۆكسیدی هایدرۆجینە. جگەلەوانە هەنگوین رێگر دەبێ لە شكاندنی ددان و یارمەتی هەستەوەری دەدا و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و پرۆسەی هەرس خێرا دەكات.
سەرچاوە/ lifehack