نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له شاندێكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی1ی2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێزان جین كریستۆڤ جێگری ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری سیاسی و ڕامۆن بلیكۆ باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق و كلاریس پاستۆری سه‌رۆكی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان خوشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له حه‌واندنه‌وه و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر به‌رز نرخاند و ئاماده‌ییی خۆیان بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان نیشان دا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه مرۆییی و سه‌ربازییه‌كانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاى بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتیى ئه‌ورووپى له بواره جیاوازه‌كاندا دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ڕێگریكردن له‌م مه‌ترسییه و گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.