خـواكـورك زانیاری له‌سه‌ر دوو سه‌ركرده‌ی داعش كه برای راكان جبوری پارێزگای كه‌ركوك بڵاوده‌كاته‌وه
دوو سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش کە پلەیان ئەمیرە و لە حەویجە گەڕاونەتەوە کەرکوک، لە ئێستادا بەرپرسیارێتیی ئەمنییان پێ سپێردراوە و هەر دوو سەرکردەکەش برای ڕاکان جبووری، پارێزگاری سه‌پێنراوی کەرکوکن.
فەهمی سه‌عید عه‌لی جبووری و فەرحان سه‌عید عەلی جبوری هه‌ردوكیان برای ڕاكان سه‌عید عه‌لی جبوری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوكن ،له ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٧ له‌گه‌ڵ لێشاوی ئاواره‌كاندا خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌ركوك و پاشان ڕاکان جبووری لە کەمپەکە دەریهێناون و له ئێستادا له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌وام ده‌كه‌ن و له‌نێو بینای پارێزگادا به‌رپرسیارێتیی ئه‌منی پێ سپاردون.
لیوا محه‌مه‌د ڕێگر، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ ڕایگەیاند: “دوو سه‌ركرده‌ی گروپی تیرۆریستیی داعش به پله‌ی ئه‌میر له حه‌ویجه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك و له ئێستادا به‌رپرسیارێتیی ئه‌منییان پێ سپێردراوه له شاره‌كه كه هه‌ردووكیان برای ڕاكان جبووری، پارێزگاری كاتیی كه‌ركوكن.”
جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ گوتیشی: “ئه‌و دوو برایه‌ی ڕاكان جبووری پێشووتر له‌نێو گروپی تیرۆریستیی نه‌قشبه‌ندی بوون، له ساڵی ٢٠١٤شه‌وه په‌یوه‌ندییان به گروپی تیرۆریستیی داعشه‌وه كرد به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه ده‌ستی به‌سه‌ر قه‌زای حه‌ویجه‌دا گرت.”
یەکێک لە براکانی ڕاکان جبووری بووەتە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی و ئەمنییەتی پارێزگاشی پێ سپێردراوە ، شایه‌نی باسه براكانی ڕاكان جبووری له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعشدا به‌رپرسیارێتیی ناوچه‌كانی ناحیه‌ی( زاب و ڕۆژئاوای حه‌ویجه) یان له ئه‌ستۆ بووه.”
۱٦ـی ئۆكتۆبهرخیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی خیانه‌تكاری یه‌كێتی به‌ڕێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ هیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هیزه ئێرانیه‌كان نیوهخاكی كوردستانیان به‌خه‌ڵكه‌وه ڕاده‌ستی داگیر كه‌ران كرد ،لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوو دانراوە بۆ شاری کەرکوک.