مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
ئەمڕۆ چوار شه‌ممه ٣٠ی ١ی ٢٠١٩، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی بە سەرپەرشتیی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، لە شاری سلێمانی كۆبونه‌وه ،دوای كۆتایهاتنی كۆبونه‌وه‌كه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه .
لە راگەیەندراوەکەی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی دا باس له به‌رده‌وامی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهینانی كابینه‌ی نوێ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك و به‌غدا و باس لهكهشیكی ئارام و دۆستانه ده‌كات .
له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌باره‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌ڵێت :” كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی حیزبی و سێبه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان خۆیان به دوور بگرن له پروپاگه‌نده‌و ناوزراندنی سه‌ركرده‌و لێدوانی نابه‌رپرسیارانه “.