بزانە سەدام لەم رۆژانەی چی لەو شاعیرە کردووە

ســـەرچاوەیەکی ئــەمنی لـە پـۆلیسـی پارێـزگای زی قـار ( ناسـریـە ) ی باشــووری عیـراق ڕایگـەیانـد کـە ڕۆژی ســێ شـەممە فـەرمانـێکی دادوەری دەرچـوو لـە دەرحـەق شـاعیرێـکی میللی بـەناوی ســەڵاح ئـەلجـەرباوی ، ناو بــراو لـە بـۆنـەیەکی شیـعری لـە قــەزای ســوق ئـەلشیـوخ ی بـاشـووری شـاری ناسـریە ڕەحــمەتی ناردووە بــۆ ڕۆژانـی سـەرۆکی پێشــووی عیـراق ســـەدام حســێن ،
دووپاتیشـیان کردەوە کـە فـەرمانی گــرتنەکـە پاش ئــەوە هــات کـە ســەڵاح ی شــاعیـر بــەسـەر ســەدام ی دا گــۆت و مـەحتـی کــرد لــە ســەرەتای بـــۆنە شیـعریـەکە و گــۆتـی ( باوکــی عـودی زۆرم ڕق لێـتە بـەڵام خــۆشم دەوێ چــونکە ســەردانـی پـەکـکەوتـەت دەکرد لــە ماڵـەکەی ) مــەبەسـتی شــاعیـر بـەراوردی بارودۆخـی ئــەو کــات و ئێسـتای عیــراقـە بــووە ،
کەسـە نـزیکەکانی شـاعیر گوتیـان شـیعرەکـە بـەڵگەیـە لـەسـەر بارودۆخـی هـەژاری و گـەندەڵـی کـە ووڵات نغـرۆی بــووە لـەســایـەی ئــەو حیـزبانەی کـە نۆکـەری ئێــرانــن ،
حســێن عـەتابـی خــەڵکی شـاری ناسـریـەیـە گـۆتی شـاعیـر دسـپێکی شیـعرەکەی باسـی سـەردانـی لـەناکـاوی دۆناڵـد ترامـپی سـەرۆکـی ئـەمریـکای کــرد بــۆ عیـراق بــێ ئـاگادارکـردنەوەی حــکومەت و حیــزبـە دەسـڕویـشتـووەکانـی ئـەو ووڵاتــە و بـەراوردی شـکۆی ئـەو کـات و ئێســتای عیـراق کــرد ،
عــەتابـی گوتیشـی ، دەزگـای شــەهیدانـی زی قــار داوایـەکیـان دژی شاعیر حــەرباوی بـەرزکـردووتەوە و تومـەت کراوە بـە مادەی 210 ی یاسـای عیـراقـی کـە قـەدەغـەی کــردووە بـەشـان و بـاڵی حیــزبی بەعسـی دا هـەڵبرێـن ،
عیــراقیەکان لـە باشووری ووڵات لە ژیانێـکی هەژاری سەخت دان و هیـچ خـزمەتگـوزاریـەكیـان پێشـکەش ناکرێ و بـەتایبەتـی لـە ڕووی تەندروستی و نەبوونـی ئاوی پاکـی خــواردنەوە و بـەرزبـوونەوەی ڕێــژەی بـێکاری بــۆ ئاسـتێکی مـەتـرسیدار و ئــەوش هـۆکارێـکە بـۆ ئـەوەی گەنجـەکانی زی قـار هـەر چـەندە زۆڵمێکی زۆریـان لێ کـراوە لـە دەسـت ڕژێــم و دار و دەسـتەکـەی هیـوابـەخوازن ڕۆژانـی دەسـەڵاتی ســەدام بـگەڕێــتەوە ،
وزارەتــی پلانـی عیــراقـی لـە کـۆتا ئامـاری خــۆی ئامـاژەی بـەوە کـرد کـە ڕێــژەی هـەژاری لـە عیـراق گـەیشتە 20% ولـە هەنـدێ شــاری دیکـەی باشــووری عیــراق وەکــو مـوسـەنا گەیشـتە 51% ؛

ئامادەکــردن :ســــەباح ئــاودەل

Back to top button