گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ : سلێمانی بۆ فرۆشتنە

خواكوڕك
لەمیانی بەرێوەچوونی دانیشتنی دوێنی 8ی 9ی 2016ی پەرلەمانی عێراق لەسەر بووجەی ساڵی 2017 پەرلەمانتارانی گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ سلێمانیان خستە نێو بازاری زیاد كردن لە بەرامبەر حكومەتی عێراق و ئەندام پەرلەمانتارێك دەلێت پێویستە حكومەتی عێراق راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بكات و نەگەرێتەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها لەبەرامبەر دا پارەمان بداتێ.
 
هۆشیار عەبدولا ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان، بەناوی یەكێتی و كۆمەڵیش دەلێت، كەمێك لەمەو پێش داوام لە پەرلەمانی عێراق كرد، كە لەئەگەری پابەند نەبوونی كوردستان بەسیاسەتی بەغدا حكومەتی ئیتحادی راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكان بكات نەگەرێتەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان.
 
پەرلەمانتارێكی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەخواكوڕكی گوت، شەرمەزار ترین و قێزەونترین نوێنەری كورد لەبەغدا ئەو نوخبەی ئێستایە لەبەغدا و دەلێت دوێنی هەرچی كورد و عەرەبی سوونەش هەبوو ئارەقەی شەرمەزاریان رێشت كاتێك سلێمانیان خستە بازاری زیاد كردنەوە لەپەرلەمانی عێراق لەلایان گۆڕان و كۆمەڵ و یەكێتی.
Back to top button