بینالی یڵدرم : ده‌نگی كورده‌كان كه‌وی ناو جانتا نییه مسۆگه‌ر بكرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/01/BENALE.jpg)
دوای ئەوەی ئاک‌پارتی بڕیاریدا بینالی یڵدرم بۆ پۆستی سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ بەربژێر بکات، دەنگی ناڕەزایی لە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن بەرزبووەوە ،ئۆپۆزسیۆن ئەوە بە یاسایی نازانێت و داوادەکات یڵدرم چی زووە دەست لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکێشێتەوە. بەرپرسانی ئاکپارتیش دەڵێن کارەکەیان یاساییە.
بینالی یڵدرم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNNـی تورك، رایگەیاند: ” لەوکاتەی پارتەکەم بە فەرمی بەربژێرم دەکات، دەست لە پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکێشمەوە و جارێکی دی ئەو پۆستە وەرناگرمەوە و رۆژی ۱۸‌ی شوبات کە بەربژێران رادەگەیەندرێن کۆتایی بە ئەرکەکەی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەهێنێت..”.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا گوتیشی : “له‌گه‌ڵ سه‌ردانیكردنی پارته‌كه‌م بۆ ناونووسینی هه‌ڵبژاردنه‌كان، داواكاری وازهێنانم له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش ده‌كه‌م”.
بینالی یڵدرم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ده‌شلێت : “با كه‌س ده‌نگی كورده‌كان وه‌ك كه‌وی ناو جانتا ته‌ماشا نه‌كات، ئه‌مه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بینینه‌وه”.
بڕیارە رۆژی ۳۱ی۳ی۲۰۱۹ هەڵبژاردنە خۆجێییەکان لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەبچن.