سبه‌ینێ شاندی پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی حیزبی شیوعی ده‌كات
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه ۳۱ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان كۆببێته‌وه.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ لایه‌نه له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان وپرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كەن ، گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش پارتی ده‌یه‌وێت حكوومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات.
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ۱٦ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند:” سبەینێ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان ، سەردانی هەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی دەکات”.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە درووشمی “كوردستانێكی بەهێز” بەشداری لە هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەماندا كرد و وەك هێزی یەكەم بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش حزبەكانی دیكەوەیە، مەسروور بارزانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.