یه‌كێتی داوای رێكه‌وتنی له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردووه
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستا داوای ڕێكه‌وتنی دوو قۆڵی له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردووه‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی له داواكارییه‌كه‌ی یه‌كێتی كردووه .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناو یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به پێگه‌ی ” خـواكـوڕكـ” ـی ڕاگه‌یاند : یه‌كێتی داوای ڕێكه‌وتنی سیاسی دوو قۆڵی له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردووه‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ئه‌و داواكارییه‌ی قبوڵ كردووه “.
لای خۆشیه‌وه عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنه‌كه ڕایگه‌یاند :” یه‌كێتی پییان گوتین پێمان باشه پێش هه‌موو حیزبێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕێكبكه‌وین و ڕێكه‌وتنی دوو قۆڵیمان هه‌بێت ،ئێمه‌ش وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازیمان له‌و داواكارییه‌ی یه‌كێتی كردووه‌و پێمان باشه “.
له‌باره‌ی ورده‌كاری و گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕێكه‌وتنه‌كه ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گووتی :” هێشتا نه‌چوینه‌ته ورده‌كاری و شێوازی رێكه‌وتنه‌كه ،به‌ڵام نزیكبونه‌وه له نیوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ هه‌یه و هاتونه‌ته پێش “.