عێراق و ئوردن ڤیزا له‌سه‌ر بازرگانان هه‌ڵده‌گرن
دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی بازرگانی وڵاتی ئوردن سه‌ردانی عێراقی كرد‌و له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ عێراق له زنجیره كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ژووری بازرگانی عێراقی بڕیاریان داوه بە هه‌ڵگرتنی ڤیزا بۆ بازرگانان.
جعفر حمدانی، به‌رپرسی ژووری بازرگانی به‌غدا ڕایگه‌یاند:” پیشوازییه‌كی گه‌رممان له وه‌فدێكی بازرگانی ئابووریی ئوردنی كردووه و چه‌ندین پرسی ئابووریی و بازرگانی له نێوان هه‌ردوولا باس كراوه له‌وانه كردنه‌وه‌ی بازازێكی هاوبه‌ش له نێوان ئوردون و عێراق و دامه‌زراندنی یه‌كێتی گومرگی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا”.
به‌رپرسی ژووری بازرگانی به‌غدا ڕاشیگه‌یاند:” عیراق و ئوردن رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڤیزا هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌و بازرگانانی هه‌ردوو وڵات و ئاسانكاریی ته‌واویان بۆ بكرێت له بواری بازرگانیدا”.
ئوردن وڵاتێكی عه‌ره‌بی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته ،ئه‌كه‌ویته باشوری ڕۆژئاوای كیشوه‌ری ئاسیاوه ،ڕوبه‌ری خاكه‌كه‌ی ۸۹.۲۱۰ كم چوارگۆشه‌یه‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌س ده‌بێت ، ئوردن له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه تاساڵی ۱۹٤٦له ژێر چاودێری به‌ریتانیا مایه‌وه‌و له‌و ساڵه‌دا بنه‌ماڵه‌ی هاشمی سه‌ربه‌خۆی ئۆردنیان ڕاگه‌یاند و دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی شاه عه‌بدوڵڵای یه‌كه‌م بووه فه‌رمانڕه‌وای ئوردن و دواتر تیرۆركرا وله‌ساڵی ۱۹۵۱ ته‌لال بن عه‌بدوڵڵا بووه پاشای ئوردن .