خانه‌قین به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆکتۆبەره‌وه زیاتر له ٤۵۰ خێزان هه‌ڵهاتوون و۱۵۵۰ خێزانیش گونده‌كانیان چۆڵكردووه
لە دوای رووداوەکانی خیانه‌تی۱٦ـی ئۆکتۆبەر ، هیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان بەتەواوەتی سیمای خانه‌قین و كه‌ركوك و خورماتوو دەشێوێنن.
به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه زیاتر لە ٤۵۰ خێزان له خانه‌قینه‌وه بەرەو سلێمانی، هەولێر و کەلار سەری خۆیان هەڵگرتووە، هاوکات زیاتر له ۱۵۵۰ خێزانیش گونده‌كانیان چۆڵكردووه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه دەیان خێزانی عەرەب لە دیالەوە روویان لە خانەقین کردووە.
عه‌دنان مه‌نسوور، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی فه‌رمانگه‌ی مادده‌ی ۱٤۰ـی ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراق ،یەکێکە لەوانەی بەهۆی نائارامی و ترس لە چارەنووسی ناوچەکە، روویکردووتە سلێمانی.
عه‌دنان مه‌نسوور، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی فه‌رمانگه‌ی مادده‌ی ۱٤۰ـی ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: ”به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆکتۆبەرەوە هه‌ڵهاتین و نەگەڕاوینەتەوە خانه‌قین، چونكه ده‌ترسین و دۆخی خانه‌قین بۆكورد خراپه، سەدان خێزانی عه‌ره‌بی هاورده‌ش هێنراونهتهوە خانه‌قین”.
لای خۆیه‌وه سه‌میر نوور محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای خانه‌قین گووتی: ”له پشتی ئێمه‌وه به‌هاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی تاپۆ، پارێزگار و به‌غدا ۵۷ ماڵیان بە ناوی عه‌ره‌به‌وه کردووە، فشارمان دروست كرد، به‌ڵام سوودی نه‌بوو و كردیان”.
هه‌روه‌ها دارا حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌وه‌رده‌ی گه‌رمیان دەڵێت: ”به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و ده‌چینه لای پۆلیس و دادگا بۆ ئه‌وه‌ی رێگەی یاسایی خۆیان بگرنه‌به‌ر، چونكه پێمان وایه سه‌ره‌تای ته‌عریبه له ناوچه‌كه و ده‌یانه‌وێ قوتابخانه كوردییه‌كان دابخرێن و قوتابیانی كورد بتۆرێن”.
خانه‌قین، یه‌كێكه له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و ساڵانێكه كۆتی مادده‌ی ۱٤۰ رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی نادات بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، له‌دوای رووداوه‌كانی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بێ گوێدانه هیچ یاسا وڕێسایه‌ك، ده‌رگای هاتنه ژووره‌وه‌یان بۆ ده‌یان خێزانی عه‌ره‌ب كردووەته‌وه، رێگه‌شیان بۆ خۆشكردوون موڵك بكڕن ببنه خاوه‌ن خانووی خۆیان.