رووسیا ترسی لە بوونی هێزەكانی ئەمریكا هەیە لە عێراق, دەلێت هیوادارین بۆ ئامانجێكی رانەگەیێندراو نەبێت
لەگەڵ ئەوەی ئەمریكا لە چەند هەفتەی رابردوو ژمارەی سەربازەكانی لە عێراق زیاد كرد, ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە: “هیوادارین بوونی سەربازیی ئەمەریكییەكان لە عێراق بۆ ئامانجی رانەگەیێنراو نەبێت”.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گووتی: “هیوادارین بوونی سەربازیی ئەمەریكا لە عێراق بۆ هیچ ئامانجێكی جیۆسیاسی نەبێت لە ناوچەكەدا، جگە لە هاوكاریكردنی حكوومەتی عێراق بەدوای ئامانجی رانەگەیێنراوەوە نەبێت”.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشكرد: “مۆسكۆ و بەغدا كۆكن لەسەر ئەوەی پێویستە بڕیاری ژمارە 2254 تایبەت بە یەكلاییكردنەوەی رەوشی سووریا و لەناوبردنی تیرۆر لە سووریا و عێراق جێبەجێ بكرێت و تەئكیدیمان لەسەر پرسە نێودەوڵەتییەكان و پێویستیی رێزگرتن لە رەوایەتی نێودەوڵەتی كردووەتەوە”.