گەر ئێوە لە جێی پارتی بان
بهمن کاك عبداللە
ـ گەر ئێوە ،موچەتان نەبڕیایە و وەك پارتی نەوتتان هەناردەی دەرەوە کردبا بۆ دابینکردنی مووچە ؟!
ـ گەر ئیوە نیوەی سەنگەری کوردستانتان بۆ حەشد چۆڵ نەکردبا و وەك پارتی بەرگریتان لەنیوەکوردستان کردباو لوتی حەشد و ئەبرامزتان شکاندبا .
ـ گەر ئێوە ڕاتان نەکردبا بۆ بغداد و داوای دوو ئیدارەیی و موچەی سلێمانیتان نەکردبا و داوای رووخانی حکومەتی هەرێمتان نەکردبا ، وەك پارتی حکومەت و پەرلەمان و ئاڵاو شکۆی نەتەوەتان پاراستبا ؟!.
ـ گەر ئێوە لەگەڵ تەسلیم کردنی فرۆکەخانە و سنورەکانی کوردستان نەبان بەحەشد و حکومەتی بغدا ، وەك پارتی سەربەخۆیی سنور و فرۆکەخانەتان لەدەستی کورد هێشتبایە ؟!
ـ گەر ئێوە وەك نێچیرڤان بارزانی ئابڵوقەی سیاسی و ئابوری سەرکوردستان تان شکاندبا ؟!
ـ گەر ئێوە لەگەڵ تەسلیم کردنی سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان نەبان بە بغداد لەپێناو موچە ، وەك پارتی پارەی موچەتان لە بغداد سەندبا بەبێ تەسلیم کردنی نەوتی کوردستان .
گەر ئێوە یەکەم حزبی عیراق بان لە هەڵبژاردنی عیراق و یەکەم حزبی کوردستان بان لەهەڵبژاردنی کوردستان و خاوەنی ٤٥ کورسی بان ؟!
ئەرێ ئێستا پارتی نەهاتبا پێش بۆ پێکهێنانی حکومەت و بەهیزکردنەوەی کوردستان و داوای نیوە بەنیوەی پۆست و دەسەڵاتی بکردبایە و ئەو پێگە بەهیزە نیودەوڵەتیەیی پارتیتان هەبا چیتان دەکرد و دەوت بەخەڵکی کوردستان ؟؟؟!!!
ئەرێ کوان ئەو هەموو نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ئەریزە نووس و مەلا و خویندەوارە بێ لایەنەی کوردستان ؟؟ بۆ وابێدەنگن بۆ قسە ناکەن ؟ ئەرێ ئێوە بۆ جارێکیش بێت ڕاستی بڵێن کافر دەبن ؟؟ تاکەی ئەم دواخستنی پێك هێنانی کابینەی حکومەت ؟؟