ئه‌مریكا له‌باره‌ی به‌شداری پێشمه‌رگه‌ له‌ چوونه‌ ناو موسڵ بڕیارده‌دات

خواكوڕك

برێت ماكگۆڕك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌ مووسڵ هه‌مان به‌نارمه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ناوچه‌ سه‌خته‌كانى وه‌كو تكریت و ڕومادى ئه‌نجامماندا”.

برێت ماكگۆرك، له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، “پشت به‌و هێزانه‌ ده‌به‌ستین له‌ نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق كه‌ مه‌شقمان پێداون”.

ماكگۆرك دووپاتی ئه‌وه‌ی كردۆته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌شێك ده‌بن له‌و هێزانه‌ی ده‌چنه‌ ناو موسڵ و شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

Back to top button