چۆن ژەھراویبوونی گەدە چارەسەر بکەین؟

ھەندێک کات لەگەڵ خواردنێک کە پێمان وایە لەگەڵ گەدەمان ناگونجێت، ھەست بە ژەھراوی بوون دەکەین و ھەست بە تێکچوونی گەدە دەکەین، بۆ ئەم کێشەیەش چارەسەرێکی بەسوود ھەیە.

ئەگەر ھەستت کرد گەدەت تێکچووە و ژەھراوی بووە، دەتوانی چایەکی زەنجەبیل ئامادە بکەیت و بیخۆیتەوە، بەڵام نابێت زۆر بە گەرمی بخورێتەوە، چونکە ئەگەری ھەیە لە بری سوود، زیان بە گەدە بگات.

زەنجەبیل ژەھراویبوونی گەدە و ڕیخۆلەکان بە تەواوی چارەسەر دەکات و پاکیان دەکاتەوە، بۆیە ئەگەر ھەر کاتێک تووشی تێکچوونی گەدە و ژەھراویبوونی گەدە بوویت، ئەم ڕێکارە سوودت پێ دەگەیەنێت.

Back to top button