چۆن لە ماڵەوە ئازاری ددان چارەسەر بکەین؟

ڕێکارێکی بەسوود بۆ ئەو کەسانە ھەیە، کە تووشی ئازاری ددان دەبن و نازانن چۆن ئازارەکەیان کەم بکەنەوە.

لەو کاتانەی ددانەکانمان تووشی ئازارێکی زۆر دەبن، ئەگەر دەرمانخانە لێمانەوە نزیک نەبێت، چارەسەری پێویستیشمان لە ماڵەوە نەبێت، بێگومان ھەموومان دەزانین بەو ئازارەوە نە دەتوانین پشوو بدەین و نە بخەوین، بۆ ئەم کێشەیەش دەتوانی ڕۆنی گوێزی ھیندی بەکار بھێنیت.

ئەگەر تووشی ئازاری ددان بوویت، تەنیا پێویستە ھەندێک ڕۆنی گوێزی ھیندی بەنێو دەمتدا بکەیت (غەرغەرەی پێ بکەیت)، بۆ ماوەی پێنج خولەک، بەمەش وردە وردە ئازارەکەی کەم دەبێتەوە، ئەمەش بەھۆی ئەوەی ڕۆنی گوێزی ھیندی بەکتریا زیانبەخشەکانی ددان لەناو دەبات و ئازارشکێنە.

Back to top button