دەرمانی دژە خەمۆکی چەندین زیانی هەیە

زانایانی زانکۆیەکی بەریتانی، جەخت لەوە دەکەنەوە، کە دەرمانە دژە خەمۆکییەکان، هۆکارن بۆ خەڵەفاوی و مێشک تێکچوون.

زانایانی زانکۆی ئێست ئەنجلیا واستونی بەریتانی، لە توێژنەوەیەکیاندا کە نۆ ساڵی خایاندووە، چاودێری 350 هەزار کەسیان کردووە، 40 هەزار کەسیان، چارەسەری دژە خەمۆکییان وەگرتووە، بۆ چاکبوونی دەروونیان.

زانایانی ئەم زانکۆیە، دوای چاودێرییان، بۆیان دەرکەوتووە، رێژەی خەڵەفاوی و تێکچوونی فرمانەکانی مێشک، زۆر بەرزترە لەوانەی کە چارەسەری دژە خەمۆکییان وەرگرتووە، بەتایبەت دەرمانی دژە کۆلین، ئەگەری لە هەموویان زیاترە.
دژە کۆلین، یەکێکە لەو دەرمانانەی لە زۆر بواری پزیشکی بەکاردێن، بەڵام کاریگەری لاوەکی زۆری هەیە.

Back to top button