هۆکارەکانی شکستهێنای خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری

ژیانی هاوسەرگیری رووبەرووی کۆمەڵێک گرفتی جیاوازدەبێتەوە، یەکێک لەو گرفتە باوانەش لەناوچوونی خۆشەویستیە پاش هاوسەرگیری، کە بەهۆی هەندێک رەفتاری نادروستەوە روودەدات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ounousa باس لە چوار هۆکاری سەرەکی دەکات، کە دەبێتەهۆی شکستهێنانی خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری:

1-سەرقاڵبوونی زیاد لە پێویست بە کار و ئەرکەوە، بە جۆرێک دووردەکەونەوە یەکدی فەرامۆش دەکەن، ئەمەش کاریگەری سلبی لەسەر ئەو پەیوەندیە هەیە، رەنگە هەڵەی خراپتری بەدوادابێت.

2-زۆر زاڵبوونی رۆتینی رۆژانە، ئەمە هەڵەیەکی باوە و دەکرێت خۆت ئەو رۆتینە لەناوبەریت، رێگانەدەیت هەموو رۆژەکانت هاوشێوەبن.

3-دەستوەردانی کەسانی دیکە بە پەیوەندی هاوسەرگیری، ئایا خێزانی هەردوولا بێت یان هاوڕێکانیان، کە رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە لەناوبردنی خۆشەویستی خێزان.

4-کاتێک دوو هاوسەر شکست دەهێنن لە چارەسەری کێشەکانیان و بەردەوام دەنگەدەنگ هەیە، واتە ناتوانن بە رێگایەکی ئارام کێشەکانیان چارەسەربکەن، هێواش هێواش خۆشەویستی نێوانیان لەناودەچێت.

Back to top button