کۆبوونەوەی شاندی پارتی و کۆمەڵی ئیسلامی دەستی پێ کرد
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بارەگای سەرەکی کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری هەولێر و لە لایەن ئەمیری کۆمەڵەوە پێشوازییان لێ کرا.
کەمێک لەمەوبەر، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، گەیشتە بارەگای ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و لەلایەن عەلی باپیرەوە پێشوازییان لێ کرا.
شاندەکەی پارتی پێكهاتووه ههریهك لە فازڵ میرانی، هێمن هەورامی، مەحموود محەمەد، عەلی حوسێن و دڵشاد شەهاب.