به‌رێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی پێشبینی كه‌شو هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی خسته‌ڕوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و کەرکووک ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە دھۆک ئاسمان ھەور دەبێت و کەمێک باران دەبارێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، لەپاش نیوەڕۆ ئاسمان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی، لە ھەولێر و سلێمانی ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك کاتدا بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور دەگۆڕێت، لە دھۆک ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ھەوری تەواو دەبێت، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

Back to top button