دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەران دەست پێ دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە نێو دیوانی وەزارەتی دارایی ده‌ست (خـواكورك) كه‌وتووه‌، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و خشتەیەکیش هەیە کە ئەگەر هیچ بارودۆخێکی لەناکاو گۆڕانکاری بەسەردا نەهێنێت، ئەوا مووچەی مانگی ١١ بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:

ڕۆژی سێشەممە ٥ی ٢ی ٢٠١٩: دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ٢ی ٢٠١٩: یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە

رۆژی پێنجشەممە ٧ی ٢ی ٢٠١٩: وەزارەتی پەروەردە

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ٢ی ٢٠١٩: وەزارەتی تەندرووستی

ڕۆژی دووشەممە ١١ی ٢ی ٢٠١٩: وەزارەتی دارایی و ئابووری

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ٢ی ٢٠١٩: وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەھیدان، زیندانییانی سیاسی.

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ٢ی ٢٠١٩: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

رۆژی پێنجشەممە ١٤ی ٢ی ٢٠١٩: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ٢ی ٢٠١٩: وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان.

رۆژی دووشەممە ١٨ی ٢ی ٢٠١٩: ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتیی ئاسایش، ھێزەکانی زێرەڤانی و ھێزی بەرگریی فریاکەوتن.

رۆژی سێشەممە ١٩ی ٢ی ٢٠١٩: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی کشتوکاڵ، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەستپاکی، دەستەی ژینگە، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، دەزگای گشتیی کاروباری مین.

رۆژی چوارشەممە ٢٠ی ٢ی ٢٠١٩: وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ٢ی ٢٠١٩: خانەنشینانی سەربازی.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ٢ی ٢٠١٩: خانەنشینانی مەدەنی.

 

Back to top button