له ههولێر نهخۆشخانهيهكى تايبهت به پێشمهرگه كرايهوه
ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەڵمانیا و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەی پێشمەرگە بە فەرمی کرایەوە.
دوای بڕیاری وەزارەتی بەرگری ئەڵمانی لەسەر هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لەرووی تەندروستییەوە، لەسەر داوای وەزارەتی پێشمەرگە بڕیار درا كە نەخۆشخانەیەكی سەربازی مۆدێرن بۆ چارەسەركردنی بریندار و نەخۆشەكانی پێشمەرگە دروست بكرێت و وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بڕیاری دروستكردنی دا و ئەمڕۆ ئەو نەخۆشخانەیەك كرایەوە.
نێردەی فەرماندەیەكی هێزەكانی ئەڵمانیا ڕای گەیاند، ئێمە بەردەوامین لە هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و لە بواری مەشق پێكردنی پێشمەرگەیش بەردەوام دەبین.
ئەو نەخۆشخانەیە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا تایبەت بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شاری هەولێر دروست كراوە و بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری و دوو بەشی نەخۆشخانەی ئاسایی و فریاكەوتن لەخۆ دەگرێت.
لە شەڕی داعشدا هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان هەزار و 200 شەهیدیان هەبوو لەگەڵ 10 هەزار بریندار، بۆ چارەسەری بەشێك لە بریندارەكان وڵاتانی دەرەوە هاوكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان دەكرد و بریندارانی پێشمەرگەیان چارەسەر دەكرد.