كۆبوونەوەی پارتی و یەكگرتوو دەستی پێ‌ كرد

شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆی سیاسی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و گفتوگۆی نێوانیان دەستی پێ‌ كرد.

شاندەکەی پارتی لەلایەن فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و لەلایەن سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامییەوە پێشوازییان لێ کرا.

هەر ئەمڕۆ شاندەکەی پارتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کۆبوونەوە و لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ فازڵ میرانی، عەلی باپیر، ئەمینداری گشتیی کۆمەڵ خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکەی شاندی پارتی دەربڕی و رای گەیاند کە پارتی ”مێژوویێکی درێژی لە خەباتدا هەیە و سەردانەکەی بۆ لای کۆمەڵ بەڵگەی ئەوەیە کە بەرپرسیارێتیی زۆرتر هەڵدەگرێت.

 

Back to top button