نوری حه‌مه عه‌لی : جموجۆڵی داعش لە كه‌ركوك بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە
ماوه‌یه‌كه تیرۆریستانى داعش له سنوورى كه‌ركووك، خه‌ریكى خۆ رێكخستنه‌وه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و گوندێك داگیر بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك له هۆزه عه‌ره‌به‌كانى حه‌ویجه پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش دووپات كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت چه‌ند فهرماندهیهكى حه‌شدى عه‌شایه‌رى و ده‌یانه‌وێت شانه نووستووهكانیشیان له‌ناو كه‌ركووك زیندوو بكه‌نه‌وه.
نووری حەمەعەلی،بەرپرسی میحوەری ھێزی پێشمەرگە له ڕۆژئاوای كه‌ركوك، ڕاگەیاند: “جموجۆڵی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك زۆر زیادی كردووە و ھێزە عێراقییەكانیش ناتوانن وەك پێویست ئەو ناوچانە بپارێزن، بۆیە داعش‌یش بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و ئێستاش لە كردەوەی تیرۆریستی‌دا شێوازی خۆیان گۆڕیوە بۆ ھێرشكردن، چونكە ئەو ھێزانەی لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق ھێندراون، جگە لە شەقامەكان ناچنە شوێنەكانی دیكە و ئەوان ناتوانن خۆیان بپارێزن، جا چۆن خەڵك دەپارێزن”.
نوری حەمەعەلی گوتیشی: “باشترین رێگا بۆ چارەكردنی دۆخی ئێستای كەركووك، گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەیە، چونكە ھەم ناوچەكە و ھەمیش خەڵكەكە دەپارێزێت و لە ئێستادا باس ھەیە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە و چاوەڕێی ئەنجامەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی دەكەین بۆ بەغدا”.
بەرپرسه‌كه‌ی میحوەری ھێزی پێشمەرگە له ڕۆژئاوای كه‌ركوك دەشڵێت: “ئەمەریكا داوای كردووە كە پێویستە ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ كەركووك و ئێمەش داوامان كردووە بگەڕێینەوە بۆ ئەو ناوچانەی پێویستن، بۆ ئەوەی خەڵك لەو ناوچانە لە تیرۆریستان بپارێزین”.
نووری حەمەعەلی،بەرپرسی میحوەری ھێزی پێشمەرگە له ڕۆژئاوای كه‌ركوك گوتیشی :” ئەگەر بەو شێوەیە رێگە بە داعش بدرێت كاری خۆی بكات، ژمارەیان زۆر زیاتر دەبێت، چونكە لە سەرەتادا تەنیا كردەوەی تیرۆریستییان ئەنجام دەدا و ئێستا كردوویانەتە ھێرشكردن و ئەگەر وابروات ھەوڵی داگیركردنی ناوچەكانیش دەدەن، بۆیە پێویستە بەغدا بڕیار بدات و چیتر رێگە نەدات داعش تەشەنە بكات، ئەگەرنا مەترسییەكە زۆر زیاتر دەبێت”.