عێراق نه‌وتی كه‌ركوك به‌ نرخێكی هه‌رزان به‌ ئوردن ده‌فرۆشێت

مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق به‌ نوسراوێكی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری هەناردەکردنی نەوتی کەرکووکی بۆ ئوردن، داوە.

نوسراوه‌كه‌ واژۆی مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی له‌سه‌ره‌و تێیدا هاتووه‌ :” رۆژانە ۱۰ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی کەرکووک بە بەهای نرخی خاوی برێنت بەبێ کرێی گواستنەوە و بە کەمکردنەوەی جیاوازیی نرخی نەوتی کەرکووک و برێنت، بە ئوردن دەفرۆشرێت”.

لە بەرامبەر هه‌رزانفرۆشی نه‌وتی كه‌ركوك به‌ ئوردن رسووماتە گومرگییەکانی سەر کاڵا هاوردەکان لە بەندەری عەقەبەی ئوردن بۆ عێراق دەکات.

Back to top button