ئیمارات دژی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارامه له‌لایه‌ن توركیاوه له سوریا

ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ به پێگه‌ی كه‌ناڵی “الحورة” ڕایگه‌یاند:” ئیمارات درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامیش له سووریا له لایه‌ن توركیا ره‌تده‌كاته‌وه‌و ره‌وایه‌تی به بوونی هیچ ده‌وڵه‌تێك نادات له وڵاتێكی “عه‌ره‌بی” ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی نه‌بێ، هه‌ر بۆیه دژی بوونی سوپای توركیان له عێراق و هێزه‌كانی ئێرانین له عێراقیش”.
ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له چاوپێكه‌تنه‌كه‌یدا بۆ كه‌ناڵی الحوره ، هیچ هه‌ڵوێستێكی سه‌باره‌ت به بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌رنه‌بڕیوه، نه دژی وه‌ستاوه‌و نه پاڵپشتی له بڕیارێكی له‌و جۆره كردووه.
ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ،ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه باڵیۆزخانه‌ی ئیمارات له سووریا پاش راوێژ و گفتوگۆی ئیمارات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی به ئامانجی درووستكردنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رووداوه‌كان ده‌كرێته‌وه.