ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا داوای ڕاگرتنی پشتیوانی بیانی بۆ تیرۆر له سوریا ده‌كات
ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا، به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه ، دوای كۆتایهێنان به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه .
له بهياننامهكهی ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا، هاتووه: پێويسته ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر سياسه‌تى خۆى سه‌باره‌ت به ئيدلب به‌رده‌وام بێت و بۆ شارى منبجيش ئه‌و نه‌خشه رێگه‌يه جێبه‌جێ بكات كه دانراوه و بۆ رۆژهه‌ڵاتى فوراتيش به زووترين كات ده‌ست به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامه‌كان بكات.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا داوا كراوه، “پشتيوانى بيانى بۆ تيرۆر” له سووريا رابگيرێت و ئيدلب دواين پێگه‌ى به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره‌كانى سووريايه و له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، توركيا و رووسيا رێككه‌وتن هێرشى سووريا بۆ سه‌ر شاره‌كه رابگيرێت.
سه‌باره‌ت به شارى منبجيش، واشنتن و ئه‌نقه‌ره نه‌خشه رێگهيهكيان داناوه، به گوێره‌ى ئه‌و نه‌خشه‌رێگه‌يه سوپاى ئه‌مه‌ريكا، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناچار ده‌كات شاره‌كه به‌جێ بهێڵێن.
بۆ رۆژهه‌ڵاتى فوراتيش، ئه‌مه‌ريكا و توركيا له گفتوگۆدان سه‌باره‌ت به پاشه‌كشێى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له‌و ناوچه‌يه و جێگرتنه‌وه‌يان له لايه‌ن سوپاى توركياوه.