سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل : هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران پشتگوێ ناخه‌ین
بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له زنجیره تویتێكدا نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران به زۆر رێگا هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی ۲٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌یان لێكردووین و گوتوویانه به مووشه‌ك له خه‌ڵكی سڤیل ده‌ده‌ین ، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه پشتگوێ ناخه‌ین، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌رمان نابێت و ئێمه توانای خۆمان له پاراستن و به‌رگریكردن له هه‌ر هێرشێك باش ده‌ناسین”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له تویتێكی دیكه‌دا ،ده‌ڵێت: “گرنگترین شت ئه‌وه‌یه هه‌موو وڵاتێك رووبه‌ڕووی ھێرشی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته‌وه، هه‌موو ده‌وڵه‌تێك پێویسته له‌سه‌ری كۆششی زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵانسێك له‌نێوان پیشه‌سازیی به‌رگری و پاراستنی له هێرشی ئه‌لیكترۆنی رابگرێت و سیستمی به‌هێز دابنێت، چونكه پێموایه ئیسرائیل له‌و بواره‌دا خاوه‌ن توانایه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌رووی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه‌وه”.
هه‌روه‌ها پێشتریش بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیبووی: “به‌رده‌وام ده‌بین له پێشخستنی سیستمی به‌رگریی و چه‌كه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئاسایشی هاووڵاتیان و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بپارێزین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو “مووشه‌كی ئڕۆو ۳ به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرایه‌وه، ئیسرائیل توانایه‌كی به‌هێزی له ھێرشكردن و به‌رگریدا هه‌یه. بۆیه با دوژمنانمان بزانن، ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌مان ده‌كه‌ن، ده‌ستی گورزوه‌شێنی ئیسرائیل ده‌گاته هه‌موو ئه‌وانه‌ی هیوای رۆژی ره‌شمان بۆ ده‌خوازن و ئێمه‌ش لێپرسینه‌وه‌یان لێده‌كه‌ین”.