له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ش ئه‌نجام دراوه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/hkgfhk.jpg)
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمەریكا بە بەشداری نزیكەی 219 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوە چوو ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا راگه‌یانرا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ش له هه‌ندێك ویلایه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چوون، له‌وانه ویلایه‌تی كالیفۆرنیا هه‌ڵبژاردنی له‌نێوان مان و نه‌مانی یاسای له سێداره‌دان ئه‌نجامدرا.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تایبه‌ت بوو به‌و 700 تۆمه‌تباره‌ی كه بڕیاری له سێداره‌دانیان له‌لایه‌ن حاكمی ویلایه‌ته‌كه‌وه پێشتر بۆ ده‌رچوو بوو، لە ویلایەتی نبراسكا پێداچوونەوە بە سزای لەسێدارەدان و لەناو ویلایەتی ئۆكلاهمایش پێداچوونەوە بە یاسای ئەو تاوانانەی دەچنە ناو خانەی لە سێدارەدان، خراوەتە دەنگدانەوە و خەڵكی لەگەڵ دەنگدان بە سەرۆكەكەیان، دەنگ بە لابردن و پێداچوونەوە بەو یاسایانەیش دەدەن.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ش یه‌كلایی بووه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆماریه‌كان.
به‌پێی به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌ی ده‌نگه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پارتى كۆمارییه‌كان 232 كورسى مسۆگه‌ر كردووه و له به‌رامبه‌ردا پارتى دیموكراته‌كان 172 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه.