ئیلهام ئه‌حمه‌د : هیچ شتێك له‌سه‌ر زه‌وی نه‌گۆڕاوه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا
ئيلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكارى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، رايگه‌ياند:” هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له باره‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا نييه و هيچ ئاماژه‌يه‌ك بۆ گۆڕ‌انى په‌يوه‌ندى نێوان واشنتن و كوردى سووريا له ئارادا نييه”.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكارى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات ،له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست، گوتيشى: هيچ شتێك له‌سه‌ر زه‌وى نه‌گۆڕاوه و ره‌وشه‌كه هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌يه، كه پێش راگه‌ياندنه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌بووه له باره‌ى كشانه‌وه له سووريا”.
ئيلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكارى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات باسى له‌وه‌شكرد، له ميانى ديداره كورته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه ئه‌مه‌ريكا رێگه نادات كورد له سووريا رووبه‌ڕووى كوشتار ببێته‌وه و تره‌مپ له‌وه دڵنياى كردووينه‌ته‌وه.