ته‌نها فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان پابه‌ندی ده‌وامه
لە مانگی ١١ی ٢٠١٨ەوە مووچە و ئیمتیازات بۆ په‌رله‌مانتارانی خوڵی نوێی په‌رله‌مان هه‌ژمار كراوه و لە دانیشتنەکەی ڕۆژی ٦ی ١١ی ٢٠١٨ەوە بە فەرمی دەست بەکار بوون ، جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ،په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی دیكه كه‌مترین كات ده‌چنه نێو په‌رله‌مان وه‌كو ئه‌وه‌ی كه میوان بن نه‌ك خاوه‌ن ماڵ .
زانا مەلا خالید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕاگەیاند: ”ئێمە لە ٦ی١١ی٢٠١٨ لە ئەرکی فەرمیدا دەست بەکار بووین، هەموو پەرلەمانتارێکیش دەبێ بە دەوامەکەیەوە پابەند بێت ، فراکسیۆنی پارتی تائێستا “پابەندترین فراکسیۆنی پەرلەمانییە بۆ دەوامکردن، ڕۆژانەش پێشوازی لە شاندەکان دەکات، بەدواداچوونیش بۆ پرسەکانی خەڵک دەکات”.
زانای مەلا خالید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: “ناتوانین گشتاندن بکەین و بڵێین سەرجەم فراکسیۆنەکان پابەندی دەوامەکانیان نین”، بەڵام “پابەندترین فراکسیۆن، فراکسیۆنی پارتییە”.
هاوكات پاساوی په‌رله‌مانتاران بۆ ده‌وام نه‌كردنیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و دانیشتنه ئاسایییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستی پێنه‌كردووه .