مەسروور بارزانی پێشوازی له شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ۳۱ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹ مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌رزه حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار و ڕاگری ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دوا پەرەسەندن و پێشهاته‌كان و بارودۆخی ئابووری و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ‌کران.
مەسرور بارزانی، وێڕای تیشکخستنە سەر بەرقەراربوونی ئاسایش وەک فاکتۆرێکی بەهێزی گەشەی ئابوری و هەوڵەکانی پەرەپێدان و چاکسازی، ئاماژەی بە شوێنەوار و کاریگەرییەکانی شەڕی تیرۆستان و قەیرانەکان بەسەر پێشکەوتنی وڵات و بژێوی هاووڵاتیانەوە کرد.
لەم سۆنگەوە هاریكاری بانکی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان له گشت بواره‌كاندا بەپێویستزانی و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە بردنەپێشەوەی کارایی دامودەزگاکانی و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ سه‌رمایه‌گوزار و وەبەرهێنەرانی بیانی به‌مه‌به‌ستی گەشە و باشترکردنی بژێوی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له ڕیفۆرمه ئیداری و داراییە‌كان و پێداچوونەوە بە رێکارەکانی پەیوەندیدار بەم بوارانە به‌رده‌وام دەبێت.
له‌لای خۆیەوە شاندی میوان ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاریكاری و هه‌مه‌هانگی هه‌رێمی كوردستان له بوارەکانی دارایی و به‌ڕێوه‌بردن و په‌ره‌پێدان و پرۆژه ستراتیژییه‌كان نیشاندا.