فەرمان مەجید : یه‌كێتی بۆ دوو ئیداره‌ی داوای جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات

هه‌وڵه‌كان بۆ رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه ،له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆران به‌جیا كۆبووه‌ته‌وه‌و دواجاریش بۆ پێكهینانی حكومه‌ت داوای كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی له گۆران و یه‌كێتی كردووه ،به‌ڵام یه‌كێتی به هۆی كیشه ناوخۆییه‌كانیانه‌وه له‌باره‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان كۆبونه‌وه‌كان دواده‌خات.
فەرمان مەجید، سکرتێری مەکۆی چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕاگەیاند:” ھۆکاری سەرەکیی ئەوەی کە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکنەهێندراوە، ”خودی یەکێتییە“.
سکرتێری مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان، گوتیشی : ”پێداگرییەکانی یەکێتی لەسەر پۆستە باڵاکانی کابینەی داھاتوو بەردەوامە، تەنانەت ئێمە ھەستمان بەوە کردووە کە یەکێتی دەیەوێت گۆڕان بەشداری لە حکوومەت نەکات و نایەوێت ئێمە بەشداری بکەین، ھەروەھا یەکێتی پێداگیری لە ژمارەیەکی پۆستی باڵا دەکات، بەتایبەتی پێداگری لە پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات“.
فەرمان مەجید، سکرتێری مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان ده‌شلێت :” تائێستا ئیدارەی ھەرێمی کوردستان یەکگرتوو نەبووە، بۆیە ”ئێمە پێمان وایە یەکێتی بەو نیەتە ھەوڵی ئەوە دەدات ئەو پۆستە وەربگرێت، تاوەکوو دەسەڵاتەکانی لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەکار بھێنێت، نەوەکوو خزمەتی کۆی دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات”.