پێشنیاری شوقه‌یه‌ك و ئوتۆمبێلێك و برێك پاره‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كرێت كه‌ سوكایه‌تی به‌ پێشمه‌رگه‌ كرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی ١ی ٢٠١٩، پرێس کۆنفرانسێکدا ،ئامانج مستەفا، ئەوكه‌سه‌ی كه‌ له‌ كه‌ناڵی NRTسوكایه‌تی به‌ پێشمه‌رگه‌ كرد ڕایگه‌یاند:” بەشێوەیەکی نا پیشەییانە دەقی لێدوانەکەی مونتاژ کراوە وكه‌ناڵی NRT ”بەئارەزووی خۆیان لێدوانەکەیان دابەزاندووە“.

ئامانج مستەفا گوتیشی :” لیدوانه‌كه‌ قسه‌ی خۆمه‌، بەڵام بەشێک لە قسەکانم له‌ كه‌ناڵی NRT ”بڕدراوە“، بۆیە ”لێرەوە داوای لێبوورن لە بنەماڵەی شەھیدان و پێشمەرگە دێرینەکان دەکەم و ئەنفالکراوان دەکەم، چونکە خۆم یەکێکم لەوانەی کە ئەوان خەباتیان بۆ کردووە”.

ئامانج مسته‌فا ده‌شڵێت :” گلەییەکی زۆرم له‌ كه‌ناڵی NRT کردووە و پێشتریش په‌یوه‌ندیم پێوە کردوون تاوەکوو بەو شێوەیە قسەکانی بڵاو نەکرێتەوە، بەڵام ”وەڵامی داواکارییەکەمیان نەدایەوە ، دواجار من چووم بۆ کەناڵی NRT و، لێدوانێکی دیکەم بۆ داون، داوای لێبووردنم لە ھێزی پێشمەرگە کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە”.

ئامانج مسته‌فا ده‌شڵێ :” داوام لە کەناڵەکەی شاسوارعەبدولواحید کرد، دەقی لێدوانه‌كه‌م وەک خۆی بڵاو بکەنەوە، تاوەکوو بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان ”لێم زویر نەبن“.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا ئامانج مسته‌فا ڕایگه‌یاند: ”چووم بۆ کەناڵی NRT، داوام کرد ڕوونکردنەوە بدەم و بڵاو بکرێتەوە، بەڵام ئەوان پێشنیازی شتیان بۆ کردم، پێشنیارەکەی ئەوانیش خۆی لە شوققەیەک و سەیارەیەک و بڕەپارەیەکی زۆر دەبینییەوە، ھەروەھا گوتیان ئێمە پاسەوانیت دەکەین و دەتوانی لە ماڵەکەی شاسوار عەبدولواحید بمێنیتەوە تا ژیانت پارێزراو بێت، بەڵام من قەبووڵم نەکرد و گوتم ئەگەر قسەکانی من بەڕاستی و دروستی نیشانی خەڵک بدەن، ژیانم پارێزراو دەبێت”.

Back to top button