ناتانیاھۆ سەردانی وڵاتێكی عەرەبی دەكات

دوای ئەوەی ڕۆژنامەنوسی ئیسرائیلی نەتاع بار ھەواڵی سەردانی ناتانیاھۆی بۆ وڵاتێكی عەرەبی بڵاوكردەوە،دواتر زانرا ئەو وڵاتەی كە سەرۆك وەزیری ئیسرائیل بڕیارە سەردانی بكات وڵاتی مەغریبی عەرەبیە

ئەو ھەواڵە بوە ھۆی وەدەنگ ھێنانی حكومەتی مەغریب و لەو بارەوە وتەبێژی فەڕمی حكومەتی مەغریب موستەفا خەلفی وتی سەردانی ناتانیاھۆ بۆ مەغریب ھەواڵی میدیاكانە شتێكی لەو شێوە دورە لە ڕاستیەوەو زیاتری لەسەر ناڵێم.

لە ئێستا پەیوەندیەكانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی بە نھێنی پەرە دەستێنن و بنیامین ناتانیاھۆ لەو بارەوە پێشتر وتبوی ئێمە پەیوەندیەكانی خۆمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بە نھێنی دەھێڵینەوە چونكە ئەوە داوای ئەوانەو ئێمەش خاوەن بەڵێنین

Back to top button