ئەسەد بەردەوامە لە كوشتنی ھاوڵاتیانی سوریا

وێڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەڵام ڕژێمی سوریا بەردەوامە لە كوشتنی ھاوڵاتیانی سوریا و بە فڕۆكە بۆمبارانی ناوچە نیشتەجێبوەكان دەكات.

لە دواین ھێرشی فڕۆكەكانی ئەسەد بۆ سەر شاری ئیدلیب زیاتر لە یازدە كەس كوژران و دەیانی دیكە بریندار بوون”.

ڕامی عەبدولڕەحمان سەرۆكی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند كە چەندین جار ھێزە ئاسمانی و تۆپە دورھاوێژەكان چەند گەڕەكێكی شاری ئیدلیبیان بە ئامانج گرتوەو یازدە ھاوڵاتیانی سڤیل بەو ھۆیە كوژراون

Back to top button